به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كانی نزیك به كۆماری ئیسلامی ڕۆژی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ١٢ كیلۆمیتریی سنووری بازرگان له خاكی توركیه رووی دا‌و لووله‌ی هه‌نارده‌ی گازی ئێران بۆ توركیه‌ی كرده ئامانج و ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه كه ئه‌م لووله‌یه له لایه‌ن ناڕازییانی ده‌وڵه‌تی توركیه ده‌ته‌قێندرێته‌وه.
ئێران له گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌کاری گاز بۆ وڵاتی توركیه‌یه. مه‌جید ئاقابابایی، یه‌كێك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نێوخۆ ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه به هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه هه‌نارده‌ی گاز بۆ توركیه به شێوه‌ی كاتی وه‌ستێندراوه.
ناوبراو به هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیمی گوت ته‌قینه‌وه‌كه له لایه‌ن گرووپه ناڕازییه‌كانی تورکیه‌وه كراوه.
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی توركیه له‌گه‌ڵ حیزبی كرێكارانی كوردستان له باشووری ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام له شه‌ڕ و پێكداداندا بووه، به‌ڵام ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه و ته‌قینه‌وه‌كانی پێشووتریش زیاتر له ڕۆژهه‌ڵاتی توركیه ڕوویان داوه.
شایانی باسه مانگی گه‌لاوێژی ساڵی پێشوو، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه له ١٥ كیلۆمیتریی سنووری شاری بازرگانی ئێران له خاكی توركیه ڕوویدابوو. هاوكات تانێر ییلدیز، وه‌زیری وزه‌ی توركیه به هه‌واڵده‌ریی ئاناتۆلی گوتبووی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن حیزبی كرێكارانی كوردستانه‌وه بووه.