له ئێران ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیهه‌وێ كار ببینێته‌وه، ده‌بێ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دوای كاردا بگه‌ڕێ و ته‌نیا سه‌دی ٤ی كرێكاره بێكاره‌كانی ئێران بیمه‌ی بێكاریان هه‌یه.
ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕایگه‌یاند كه سه‌دی ٧/٨ی حه‌شیمه‌تی سه‌رووی ١٠ ساڵی ئێران شوغڵی ناته‌واو و سه‌قه‌تیان هه‌یه و نرخی بێكاری له ساڵی ڕابردووش سه‌دی ١١ بووه كه له چاو ساڵی ٩٣، ٤ ده‌هوم به‌رزبۆته‌وه.
نرخی بێكاری له به‌هاری ئه‌مساڵ له سه‌دی ١٢ تێپه‌ڕی و ئه‌وه به‌و مانایه‌یه كه ڕه‌وتی بێكاری و نه‌بوونی شوغڵ له هه‌ڵكشان دایه. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ناوه‌ندی ئاماری ئێران له ساڵی ڕابردوودا ٥٠٠ هه‌زار كه‌س به حه‌شیمه‌تی بێكارانی ئێرانه‌وه زیاد بووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ته‌نیا ٧/٣ له سه‌دی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شوغڵه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، توانیویانه بیمه‌ی بێكاری وه‌رگرن و سه‌دی ٣/٩٦ بێكاره‌كانی ئێران بیمه‌ی بێكارییان نییه.
سه‌دی 5ی كرێكارانی كه‌رتی پیشه‌سازی، بیمه‌ی بێكاریان هه‌یه كه ئه‌مه به‌رزترین ئاستی بیمه‌ی بێكارییه. بیمه‌ی بێكاری له كه‌رتی خزمه‌تگوزاری سه‌دی ٧/٢ و كه‌رتی جووتیاریش ٢/١ له سه‌ده.
به‌پێی ئه‌و ئاماره سه‌دی ٣/١٨ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان هه‌یه ٣ بۆ ٥ ساڵ كاری سه‌ره‌كییا‌ن هه‌بووه و ٣/١٤ له سه‌دی كه‌متر له یه‌ك ساڵ كاریان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه نزیك به سه‌دی ٤٠ی بێكارانی ساڵی ٩٤ لانیكه‌م ١٩ مانگ بێكار ماونه‌ته‌وه و ته‌نیا سه‌دی ١ی حه‌شیمه‌تی بێكارانی ئێران یه‌ك مانگ بێكار بوون.