عه‌ره‌بستان حوسییه‌كانی یه‌مه‌نیان به موشه‌كباران كردنی مه‌كه تاوانبار كرد.
عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ میلیشیاکانی حوسیه‌کانی یه‌مه‌ن كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێ له‌شه‌ر دایه و له‌م دواییانه‌دا مووشه‌كێكی بالستیكیان به‌ره‌و شاری مه‌كه هاویشتوو. به‌ڵام حوسییه‌كان ده‌ڵێن ئێمه ئه‌و مووشه‌كه‌مان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی شاری جه‌ده هاویشتووه.
عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاند كه مووشه‌كی بالستیكی حوسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن له ٦٥ كیلۆمیتریی مه‌كه شناسایی كراوه و له ئاسمان تهقێندراوهته و هه‌ر له هه‌مان كاتدا فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی عه‌ره‌بستان ئه‌و شوێنه‌یان بۆردومان كردووه.
به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستان، حوسیه‌كان شه‌وی پێنجشه‌ممه له پارێزگای سه‌عده له باكووری ڕۆژاوای یه‌مه‌ن ئه‌و مووشه‌كه‌یان بۆ خاكی عه‌ره‌بستان هاویشتووه. پێشتر ئه‌و وڵاته به مووشه‌كه ئه‌مریكاییه‌كانی پاتریوت توانیبووی مووشه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه توندئاژۆ شێعهیهی یه‌مه‌ن پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
حوسییه‌كان به‌رده‌وام ناوچه‌كانی باشووری عه‌ره‌بستانیان به ڕاكێت و مووشه‌ك بۆردومان كردووه به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌م جاره مووشه‌ك بۆ قوڵایی خاكی ئه‌و وڵاته ده‌هاوێ.
عادڵ جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له تویتێری خۆی ده‌نووسێ كه حوسییه‌كان به پشتیوانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌نانه‌ت ده‌ست له خراپكردنی ماڵی خودا ناپارێزن.
شایانی باسه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵیش، ژێنراڵێكی ئه‌مریكایی گوتی وڵاته‌كه‌ی به هاوكاریی هاوپه‌یمانان، ده‌ستی به‌سه‌ر ٤ پاپۆڕی چه‌كوچۆڵی ئێرانی كه بۆ حوسییه‌كان ده‌نێردرا، گرتووه.