له‌ماوه‌ی 2 حه‌وتووی شه‌ڕی نێوان داعش و عێراق، به هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ ئازادكردنی شاری موسڵ زیاتر له ٧٧٢ كه‌س له تیرۆریستانی داعش كوژراون و ٢٣ كه‌سی دیكه‌ش به دیل گیراون. پێشتر ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه نزیك به ٩٠٠ كه‌س له ئه‌ندامانی داعش له‌م شه‌ڕه‌دا كوژراون.
عێراق ده‌ڵێ تا ئێستا زیاتر له ٩٣ ئاوایی له ده‌رووبه‌ری شاری موسڵ، دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی عێراق كه له لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوو، ئازاد كراون و ههروهها١٢٧ ماشێنی بۆمبڕێژكراو و ٣ تونێلی داعش تێكڕمێندراون.
هێرش بۆسه‌ر شاری موسڵ به به‌شداریی هه‌موو هێزه‌كانی وه‌ك ئه‌رته‌شی عێراق، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، شێعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، حه‌شدی نیشتمانی، هێزه مه‌سیحییه‌كان و به‌ره‌ی جیهانی به ڕێبه‌ریی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه.
ژێنراڵ حه‌یده‌ر فازڵ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له عێراق گوتی له هه‌موو به‌شه‌كانی شه‌ڕ، به پێی به‌رنامه كاره‌كانمان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ین.