به‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی زنجیره‌ی مرۆیی له شاری پیرانشار ئیداره‌ی ئیتلاعات هه‌ڕه‌شه‌ی له‌م چالاكانه كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه 3ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له شاری پیرانشار به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر خراپی و مه‌ترسیداربوونی ڕێگه‌وبانه‌كان، زنجیره‌یه‌كی مرۆیی كه زیاتر له 300 كه‌س ده‌بوون، به دروشمی “ئێمه‌ش قوربانیی داهاتووین”، له‌م شاره به‌ڕێوه‌چوو كه ناڕه‌زایه‌تیی توندی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی به‌دوادا هات.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرتە ڕۆژی ڕابردوو ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری پیرانشار له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و چه‌ندین خوێندكاری كچی ئه‌مشاره كردوه كه پێشتر له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌سیج له ژێر چاودێرییدا بوون و هەروەها هەڕەشەیان لە چالاکان و ڕێکخەرانی کەمپەینەکە کردوەو پێیان کوتوون لە ئەگەری بەشداری کردنیان لە هەرچەشنە چالاکییەکی دیکە دەسبەرسەر دەکرێن و تەنانەت ئیداری ئیتلاعات لە رێگەی کەسانی سەربەو ناوەندە فەیسبووکی بەشێک لە چالاکانی پیرانشاری کۆنترۆڵ دەکا.
له بانگه‌وازی كه‌مپه‌ینی “به‌ڵێ بۆ گه‌شه‌پێدانی جاده‌كانی پیرانشار” هاتووه كه به‌هۆی هه‌ڵكه‌وتوویی تایبه‌تی ناوچەکە و كاریگه‌ری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق له بواری ئابوورییه‌وه ڕۆڵی باشی بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م شاره هه‌یه كه به‌داخه‌وه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداره‌وه پشتگوێ خراوه. جاده خراپه‌كانی ئه‌م شاره به‌رده‌وام قوربانیی لێدەکەوێتەوە و بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و لێدانی جاده‌ی دیكه تا ئێستا هه‌وڵی پێویست نه‌دراوه.
له درێژه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌دا هاتووه كه سه‌ره‌ڕای كه‌مته‌رخه‌میی شۆفیره‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كیی زۆرتربوونی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له شاری پیرانشار له چاو شاره‌كانی دیكه چییه؟ هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه بۆ كۆن بوون و بێكه‌ڵك بوونی جاده‌كانی ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕێته‌وه و ته‌نانه‌ت ڕێگای ترانزیتی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌بێ بكرێ به گه‌وره‌ڕێ و هاتوچۆی ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیشی به‌سه‌ر دایه.
جادده‌كانی پیرانشار به هۆی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق و هاتوچۆی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر كه‌ڵكیان نه‌ماوه و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه یان دروست کردنی ئوتووبان هه‌یه.