سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه شاره‌داریی ئابدانان ڕایگه‌یاندبوو پاش به‌دواداچوونی ئه‌م ئۆرگانه، مووچه‌ی دواكه‌وتووی كرێكارانی شاره‌داری دراوه، به‌ڵام هێندێك له كرێكاره‌كانی ئه‌م ئیداره‌یه ده‌ڵێن مووچه‌كانمان به ته‌واوی نه‌داروه و به‌شی هه‌ره زۆریان لێگێراوینه‌ته‌وه.
زیاتر له ٣ مانگه كرێكارانی شاره‌داریی شاری ئابدانانی سه‌ربه پارێزگای ئیلام مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر كاركانیان ماونه‌ته‌وه، له حاڵێكدا شاره‌داریی ده‌ڵێ، ئه‌م كرێكارانه مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
هێندێك له كرێكاره‌كان ده‌ڵێن له سه‌رده‌مێك كه عه‌لی پوورساعیدی شاره‌داری ئه‌م شاره بووه مووچه‌كانی خۆمان به ته‌واوی وه‌رگرتووه به‌ڵام مووچه‌ی دواكه‌وتووی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه.
شایانی باسه كه زیاتر له ٢٠ كرێكاری شاره‌داریی ئابدانان، نزیك به ٤ مانگه به‌شێك له مووچه و حه‌قده‌ستی دواكه‌وتووی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه. جێی وەبیرهێنانەوەیە ماوەیەک پێش بەشێک لە کرێکارانی شارەوانیی کرماشانیش لەسەر دواکەوتنی مووچەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و تائێستاش کێشەی ئەوبەشە لە کرێکاران چارەسەر نەکراوە.