گوڵته‌ن كشاناك و فه‌رهاد ئانلی دوو كه‌س له سیاسەتوانانی كوردی توركیه و سه‌رۆكی هاوبه‌شی شاره‌داریی گه‌وره شاری ئامه‌د ده‌سبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، گوڵته‌ن كشاناك و فه‌رهاد ئانلی دوو سه‌رۆكی هاوبه‌شی شاره‌داریی شاری ئامه‌د له لایه‌ن پۆلیسی توركیه به تۆمه‌تی پێوه‌ندی به حیزبی كرێكارانی كوردستان ده‌سبه‌سه‌ركران.
پاش دهسبهسهكرانی كشاناك و ئانلی، هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای شاره‌داری و به تانك و تۆپه‌وه ئه‌م ئیدارهیهیان گه‌مارۆدا.
به پێی نوێترین ڕاپۆرت له‌م پێوه‌ندییه‌دا به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، فهلهكناز ئۆجا، نوێنه‌ری شاری ئامه‌د له حیزبی دێموكراتیكی گه‌لان له مه‌جلیسی توركیه و ئه‌حمه‌د ئۆزمان، سه‌رۆكی بنیادی مافی مرۆڤ له ئامه‌د له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دیكه له‌به‌رده‌م شاره‌داریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
سه‌لاحه‌دین دمیرتاش و فیگن یۆكسكداغ سه‌رۆكانی هاوبه‌شی حیزبی دێموكراتی گه‌لان له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌سبه‌سه‌ركرانی گوڵته‌ن كشاناك و فه‌رهاد ئانلی به‌شداربوون و هه‌موو دامه‌زاروه‌كانی سه‌ربه حیزبی دێموكراتی گه‌لان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه برد.