هێزی ئینتزامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه له ساڵی ٩٤ هیچ كۆڵبه‌رێك نه‌كوژراوه و ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسیان لێوه ده‌كرێ هه‌موو درۆن.
به‌پێی ڕاپۆرتی سایتی هه‌نگاو، سه‌ید مونته‌زیرولمێهدی، وته‌بێژی هێزی ئینتزامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی كوژرانی كۆڵبه‌ران له سنووره‌كانی ئێران پروپاگه‌نده‌یه و له ساڵی ٩٤ هیچ كۆڵبه‌رێك نه‌كوژراوه.
ڕاگه‌یه‌نه‌كانی نزیك به كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بڵاویكرده‌وه كه میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ساڵی ٩٤ باسیان له كوشتنی كۆڵبه‌ران له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردوه هه‌مووی درۆن و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه. ئه‌م قسانەی وتەبێژی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامی له حاڵێكدایه رۆژ نیە كه كۆڵبه‌رانی كورد له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕێژیم نه‌كوژرێن یان بریندار نه‌بن و بە پێی سەرچاوەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٩٤دا زیاتر لە ٣٠ کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.