به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی پارێزگاری تاران وێڕای ئاماژه به بوونی ١١ میلیۆن كه‌سی نه‌خوێنده‌وار و كه‌م خوێنده‌وار گوتی له ئاستی ئێران‌دا ١٥ میلیۆن په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی، ئاماری به‌رزی ته‌ڵاق، و توندوتیژیشمان هه‌یه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته سیاوش شه‌هریوه‌ر له ده‌یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه سێنفییه‌كان له بروجێرد گوتی هه‌موو ساڵێ به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له كاروانی خوێندن به‌جێ ده‌مێنن كه هه‌ر ئێستا له ئاستی ئێران‌دا ١١ میلیۆن كه‌سی نه‌خوێنده‌وار و كه‌م خوێنده‌وارمان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ناوبراو باسی له بوونی ١٥ میلیۆن په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی، ئاماری به‌رزی ته‌ڵاق، توندوتیژیی و زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی كرد و گوتی ئه‌م ئامارانه له حاڵی به‌رزبوونه‌وه دان.
له لایه‌كی دیكه‌وە سیاوش شه‌هریوه‌ر بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی هیچ ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌یه‌كی ناده‌وڵه‌تی بێنێ گوتی ئه‌م ڕێكخراوه نادهوڵهتییانهی كه له بواره‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده چالاكی ده‌كه‌ن وریا كردنه‌وه كه ئه‌گه‌ر تۆمه‌ت بۆ ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبه‌ستن، به‌شێوه‌ی خۆمان هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.