هەواڵدەریەکانی کۆماری ئیسڵامی هەواڵی کوژرانی دوو پاسداری دیکەی ئەو رێژیمەی لە شەڕی سووریە پشتڕاست کردەوە.
بە پێی ئەوهەواڵانە چەند رۆژ لەوەپێش دووپاسداری سپای پاسداران بەناوەکانی محەممەد جەواد حەسەنزادە و محەممەد رەزا زاهیدی لە شەری سووریە گیانیان لە دەست داوەو بڕیارە لە رێوڕەسمێکدا لە شاری مەشهەد بنێژرێن.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەسپێکی ئاڵۆزی وگرژییەکانی سووریە راستەخۆ بۆ بە بەشێک لە لایەنەکانی رووداوەکانی سوورییەو، ئێستاش هەر بەردەوامەو دەیان جاریش لە لایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و کەسایەتییەکانەوە بە کوشتاری خەڵکی بێتاوانی سووریە تاوانبار کراوە.
سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە دامەزراندنی لقێکی ملیشیایی لەسووریە، لە ژێرناوی “مدافعین حرم” بە تەواوی بوو بە پاڵپشتی بەشارئەسەدو تائێستاش دەیان فەرماندە وسەدان پاسداری لە شەڕی سووریە کوژراون.
جێ وەبیرهێنانەوەیە بەرپرسانی باڵای نیزام رووخاندنی دەوڵەتی بەشار ئەسەد، بە هێڵی سوور دەزانن و لەم بارەوە لە هیچ سیاسەت وپیلانێک دەریغییان نەکردوە.
جێ ئاماژەیە چەند رۆژ لەمەوبەر جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی تائێستا پتر لە دوومیلیارد دولار یارمەتی ماڵیی بەشار ئەسەدی داوە.