دوای ئەوە کە یەکیەتی ئورووپا ڕایەگەیاند کە دەیهەوێ لە تاران نوێنەرایەتیی هەبێ
جەواد لاریجانی بەرپرسی ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی ئێران بەتوندی وەلامی ئەم داواکارییەی دایەوە و گوتی: بێ گومان دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران رێگە بەم کارە نادات کە یەکیەتی ئورووپا نوێنەراتی دابمەزرێنێ چونکە ولاتانی رۆژئاوایی دەیانهەوێ لەم ڕیگەوە لە گەڵ چالاکان و ئەنجوومەنە ناحکوومییەکانی ئێران پێوەندی زیاترونزیکتریان هەبێ هەر بۆیە نابێ دەزگای قەزایی رێگە بەم کارە بدا.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند ، ئەگەرچی هیچکام لە جاڕنامەو بڵاوکراوەکانی وڵاتانی رۆژئاوایی بەنیسبەت کێشەی مافی مرۆڤ لە ئێران قبووڵ نیە و ناچنە بواری جێبەجێ کردنەوە بەڵام ئەوە نیشان لەوەیە کە یەکیەتی ئورووپا دەیهەوێ گوشار لەسەر ئێران زیاتر بکا.
بەرپرسی ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی ئێران دامەزرانی نوینەرایەتی یەکیەتی ئورووپا لە تاران بە مەترسی بۆ سەر نیزام زانی و رەخنەی توندی لە هەڵسوکەوتی وڵاتانی ئورووپایی گرت.
شایانی باسە جەودا لاریجانی کە ساڵانێکە داڕێژەری سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامییە هەبوونی هەرچەشنە زیندانیی سیاسی وئەشکنجە ودەستبەسەرکردن لە ئێران ڕەت دەکاتەوە
لەم دواییانەشدا هەواڵی گەندەڵیی ماڵی ناوبراو لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوبۆوە کە باس لەوە دەکا کە بە پێی بەڵگەی ١٢لاپەرەیی جەودا لاریجانی نزیک بە ٣٤٦هیکتار زەوی و زاری لە شاری وەرامین داگیر کردوە.