بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی “کوردستان وکورد” رۆژی ٥ی خەزەڵوەر خولێکی دیکە لە فێرگەی زمانی کوردی بەشی ڕێنووس لە شاری دێولان کۆتایی پێهات.
ئەنجوومەنی ڕچەی لەیلاخ بە بەشداری دەیان کچ وکوڕی ناوچەی لەیلاخ لە شاری دێولان خولیکی دیکەی لە فێرگەی زمانی کوردی بەسەرکەوتوویی بەڕێوە برد و لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداری سەدان کەس لە خەڵکی ئەوشارە جێژنی کۆتایی دەوەری فێرگەی زمانی کوردییان بەڕیوەبرد و چەند کەس لە قوتابیانی سەرکەوتووش خەڵاتیان پێ بەخشرا.
هەروەها بە پێی زانییارییەکان بریارە بە هیمەتی چالاکانی مەدەنی وفەرهەنگی شاری کرماشان کەمپەینێک بەناوی “بەڵی بۆ فیرکاریی زمانی کوردی”لە کرماشان پێک بێت.
بۆ ئەم مەبەستەش بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئەم کەمپەینە داوایان کردوە کە سەرجەم خەڵکی پارێزگەی کرماشان لەم چالاکییە فەرهەنگی ومەدەنیە بەشداری بکەن.