ماوەیەکە شارەکانی ورمێ، نەغەدە و مەهاباد بەرانبەر بە هێرشی سیتماتیکی فەرهەنگیی ناوەندەکانی دەسەڵات کە بە مەبەستی گۆڕینی رواڵەتی شارەکانی کوردستان ناوی تورکییان لە سەر شوێنە گشتیەکان داناوە ، لەم بارەوە بە هەوڵ وبانگەشەی چالاکانی فەرهەنگی شاری ورمێ ومەهاباد بەشێکی زۆر لە دوکاندارەکان ناوی سەر دەرکی دوکانەکانیان بە ناو و رێنووسی کوردییەوە ڕازاندووتەوە.
ئەم چالاکیە فەرهەنگییە بەجۆرێک بەرپەرچدانەوەیە بەرانبەر بە مەبەستی سیاسی وفەرهەنگیی ئاسمیلاسیۆن کە لەلایەن ناوەندە دەسەڵاتدارەکانی رێژیمەوە لەوناوچانە بەڕێوە دەچێ.
لە درێژەی هەڵمەتی کورداندنی ناوی سەردەرکی شوێنەگشتییەکان، بەشێکی زۆر لە کەسەبە و دوکاندارەکانی مەهاباد لەسەر دەرکی دوکانەکانییان ناوی کوردییان داناوەو ئەم هەڵمەتە پڕبایەخ وفەرهەنگییە درێژەی هەیە.