بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری جوانڕۆ سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەمە ٦ی خەزەڵوەر شەڕوتێکهەڵچوونێک لە نێوان کاسبکارانی میوە فرۆشی شاری جوانڕۆ لە گەڵ هێزە ئینتیزامییەکانی ئەوشارە رووی دا.
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن کە ماوەیەکە شارەوانی جوانڕۆ بە پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان رێگرن لە دەسفرۆش ومێوە فرۆشەکانی شار، هەربۆیە رۆژی پێنجشەمە خەڵکی وەزاڵەهاتوو کە بێجگە دەسفرۆشی رێگەیەکیتر شک نابەن بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆیان وخێزانیان لە گەڵ هێزە ئینتزامیەکانی شاری جوانڕۆ تووشی تێکهەڵچوون هاتن.
شارەکانی کوردستان بەهۆی نەبوونی گەشەی ئابووریی و کەشی بەرهەمهێنان ریژەی بێکاریی رۆژبەرۆژ لە زیادبوون دایەو، خەڵکی کوردستان بەتایبەتی شارە سنوورییەکان ڕوودەکەنە دەسفرۆشی، کە هەرجارێک بە بیانوویەک لە لایەن شارەوانییەوە ڕیگرییان لێدەکرێ. مانگێک لەمەوپێش رووداوێکی لەو چەشنە لە شاری سنەو سەقز رووی دا.