ئەشکان فەتاحی ۱۹ ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گرانی بریندار دەبێت.
لە ڕاپۆرتەکدا هاتووە کە لە حەتووی رابردوو لە دۆڵی هەرات لە نێزیکی نەوسوود ئەشکان کە بە پیشەی کۆڵبەری سەرقاڵ بوە، دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە ئینتزامیەکان کۆماری ئیسلامی و بە گرانی بریندار دەبێت و، پاشتر بە لەلایەن خەڵکی دەڤەرەکە دەگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە و تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە ژێر چاودێری پزشکیدایە.
جێ وەبیرهێنانەوەیە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا پتر لە ۱۰ کۆڵبەر لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراو و ٤ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.
ئەمە لە کاتێدایە سەرەڕای ئەوەی کە رۆژ نیە کاسبکارێک لە سەر سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی هێزەچەکدارەکانی رێژم بریندار یان نە کوژرێ، وتەبێژی هێزە ئەمنییەکانی رێژم “سەردار سەید مونتەزرالمەهدی”لە ئەوپەڕی کەتمان وسەرپۆش دانان بەسەر کارەساتی کۆڵبەر کوشتن و تەقەکردن لە کاسبکارانی کورد، رایگەیاندوە کە لە ساڵی ٩٤ تائێستا هیچ کۆڵبەرێک بە بە تەقەی هێزەکانی رێژیم نەکوژراوە.