بەپێی راگەیاندراوی شوورای نیزامیی “حدکا”، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی ئەو حیزبە ویەکێک لە ئەندامانی تیمی پووچڵکردنەوەی مین بە ناوی “ڕەسووڵ محەممەدزادە” لە بەرەکانی شەڕ لە گەڵ داعش و دەوروبەری شاری مووسڵ، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە شەهید بووە.
ڕەسووڵ محەممەد زادە خەڵکی ئاوایی “سەیف ئاوا”ی سەقز سەر بە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕە، و ناوبراو دووهەمین شەهیدی بنەماڵەکەیەتی. شایانی باسە خۆشکی ئەو شەهیدەش، خاتوو گوڵاڵە محەممەدزادە ،پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانەو، چەند ساڵێکە لە فێرگەی سیاسی، نیزامی حیزبدا ئەرکی مامۆستایەتیی لە ئەستۆدایە.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی ، هاوخەمی خۆی لە گەڵ سەرجەم بنەماڵەکەی و خۆشکە گوڵاڵە محەممەدزادە دەردەبڕێ و خۆی بە هاوخەمی خەمیان دەزانێ.