لە یەکێک لە گوندەکانی شاری “تیکاب” تەرمی سووتاوی مامۆستایەکی قوتابخانە دۆزرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە، تەرمی سووتاوی مامۆستایەکی قوتابخانە بە ناوی “الف، ک” تەمەن ٢٥ ساڵ لە نێو ماشینەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
به‌پێی هه‌واڵی هەواڵدەرییه نێو‌خۆییه‌کان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەزەڵوەر، “الف، ک”، لە ماڵی خۆی چووەتە دەرێ و نەگەڕاوەتەوە، و ڕۆژی دواتر تەرمه‌که‌ی به سووتاوی لە جاددەی نێوان قەرە عومەر، گوێ ئاغاج، لە ٢٥ کیلۆمیتری شاری تیکاب، لە نێو ماشینەکەیدا دۆزراوەتەوە.
حه‌مید موسته‌فه‌وی لێکۆڵه‌ری ئه‌م په‌روه‌نده‌یه وێڕای ئاماژه به ورده‌کارییه‌کانی گوتی هۆکاری کوژرانی ئه‌م مامۆستایه ڕووداوی ماشێن نه‌بووه و شیمانه‌ی ئه‌مه ده‌کرێ که له لایه‌ن 2 پیاو و ژنێکه‌وه کوژراوه و پاشان سوتێندراوه.