ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌جلیس گوتی، له ساڵی ٨٤ تا ٩٤ نرخی بێكاری له سه‌دی ٢٠ بۆ سه‌دی ٤٠ به‌رزبۆته‌وه و ئه‌مه به ناسهركهوتوویی به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی بێكاری زانی.
غوڵامڕه‌زا كاتب، نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری گه‌رمسار له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتی بارودۆخی بواری ئابووریی ئێران ناله‌باره، بێكاری گه‌یشتووته لووتكه و ئێستا ٨/٤ میلیۆن كه‌س له ئاستی ئێران‌دا بێكارن.
ناوبرا له درێژه‌دا گوتی له ساڵی ٨٤ بۆ ٩٤ نرخی بێكاری له سه‌دی ٢٠ بۆ سه‌دی ٤٠ به‌رزبۆته‌وه و ئه‌مه به‌م مانایه‌یه كه له ماوه‌ی ١٠ ساڵدا نرخی بێكاری ٢ به‌رابه‌ر به‌رزبۆته‌وه و به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی بێكاری نه‌بووه.
ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌جلیس وێڕای ئاماژه به بێكاریی خوێنده‌وارانی زانكۆ گوتی، له حاڵێكدا به‌پێی به‌ندی ٧٦ و ٧٧ خوێنده‌وارانی زانكۆ پشكی تایبه‌تیان له بواری دامه‌زراندان هه‌یه به‌ڵام ئێستا له ئاستی ئێران‌دا زۆربه‌ی بێكارانی ئێران له خوێنده‌وارانی زانكۆ پێك هاتووه.
كاتب ده‌ڵێ له به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه ته‌نیا یه‌ك به‌ند بۆ پێكهێنانی شوغڵ نووسراوه، به‌پێی ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌بێ ساڵانه ٩٥٠ هه‌زار شوغڵ له ئاستی ئێران‌دا پێك بێ، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له ساڵی ٩٤ بارستای پێكهێنانی شوغڵی ده‌وڵه‌تی ته‌نیا ٧٠٠ هه‌زار شوغڵ بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌جلیس وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له بوودجه‌ی تێچووه‌كان گوتی، ده‌وڵه‌ت ده‌بێ پێداچوونه‌وه به بوودجه‌ی تێچووهكاندا بكا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بوودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه تووشی قه‌یران نه‌بێ.