جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران گوتی، هه‌موو كاربه‌ده‌ستان ده‌بێ به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه و گه‌نده‌ڵکاران له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كی ئه‌م ڕێژیمه‌دا بن به‌رخوردیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
ئیسحاق جیهانگیری له كۆبوونه‌وه‌ی ستادی به‌ره‌نگاربوون له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیی ئابووری گوتی، ناكۆكیی نێوان جه‌ناحه‌كان گه‌وره‌ترین زیان له وڵات ده‌دا و متمانه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌رمایه‌گوزاری كه‌م ده‌كاته‌وه. نابراو له لایه‌كی دیكه ده‌ڵێ، گه‌نده‌ڵی مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران و دوژمنه‌كانمان له هه‌وڵی ئه‌مه دان كه له كایه‌ك، كێوێك ساز بكه‌ن و متمانه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مانی پێ خه‌وشدار بكه‌ن.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به مووچه نائاساییه‌كان، گه‌نده‌ڵی له سندووقی پاشه‌كه‌وتی فه‌رهه‌نگیان گوتی ده‌بێ به‌ره‌نگاری هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌كان ببینه‌وه و راگه‌یه‌نه‌كانیشی ئاگادار كرده‌وه كه ڕای گشتی سه‌باره‌ت به‌م گه‌نده‌ڵیانه هه‌ستیار نه‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه موحسێن ئیژه‌یی، جێگری یه‌كه‌می ده‌زگای قه‌زایی ئێران ڕه‌خنه‌ی له ڕاگه‌یه‌نه‌كان گرت و گوتی تا په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵییه‌ك نه‌به‌سترێ، بڵاوكرانه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاند‌نه‌كان سه‌رلێشێواویی خه‌ڵكی لێده‌كه‌وێته‌وه.
شه‌وی ڕابردووش وه‌زیری نێوخۆ و سه‌رۆكی گشتیی ڕێكخراوی لێكۆڵینه‌وه‌كانی گشتیی ئێران باسی له گه‌نده‌ڵیی مڵك و ماڵی شاره‌دارییه‌كانی تارانی كرد.
سه‌رۆكی گشتیی دیوانی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئێرانیش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسی له ڕه‌وتی پێڕاگه‌یشتن به مووچه نائاساییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رانی گه‌نده‌ڵكار كرد و گوتی،٤٩٢ كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی پله‌به‌رزی ئێران گه‌نده‌ڵیان كردوه و ٣٩٧ كه‌سی دیكه‌ش مووچه‌ی نائاسایی وه‌رده‌گرن كه به گشتی ٢٣ میلیارد تمه‌ن له گه‌نده‌ڵكاران ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه له زنجیره گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌كانی ئێران پاش گه‌نده‌ڵیی ئابووریی شاره‌داریی تاران و سندووقی پاشه‌كه‌وتی فه‌رهه‌نگی ئه‌مجاره‌یان نوێنه‌رێكی مه‌جلیس ڕایگه‌یاند كه گه‌نده‌ڵیی ماڵی وه‌زاره‌تی ورزه‌شی گرتو‌وته‌وه و په‌رده‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ش لادا.