ڕێكخراوی پزیشكی قانوونی ڕایگه‌یاند كه ١٦٠٥ كه‌س به هۆی خراپ به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، له ماوه‌ی 6 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ یه‌ك هه‌زار و ٦٠٥ كه‌س به هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه كه له چاو ٦ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی پێشوو سه‌دی ٩ به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه له ماوه‌ی 6 مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوو یه‌ك هه‌زار و ٤٧١ كه‌س بووه كه له چاو ئه‌مساڵ سه‌دی ١/٩ به‌رزبۆته‌وه كه ٤٥٢ كه‌سیان پیاو و ١٥٣ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش ژن بوون.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ڕێژه‌ی مردن به هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ٦ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی پێشوو یه‌ك هه‌زار و ٣٠٩ پیاو ١٦٢ ژن بووه. له‌م بواره‌دا پارێزگای تاران له پله‌ی یه‌كه‌م و مازه‌نداران له پله‌ی خواره‌وه‌ی مردن له ڕێگه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر دایه.
له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ٩٥٩ كه‌س به هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه كه له‌م ڕێژه‌یه ٤٣١ كه‌سیان به‌رده‌وام به‌كاریان هێناوه و ٢١٥ كه‌سیان به هۆی ڕه‌وانگه‌ردانه‌كانه‌وه مردوون.