دوای ده‌سبه‌سه‌ر کرانی ده‌یان که‌س له رۆژی ١٥ی ره‌زبه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان و ئازاد کردنیان به دانانی بارمته هێشتا ٤ كه‌س له‌و گیراوانه له گرتنگه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری ورمێ ڕاگیراون و له بارودۆخێكی ناله‌باردا ده‌ژین.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپا هاوكات هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س له شاری بۆكان و ده‌ورووبه‌ری و به لێدان و كوتان له‌گه‌ڵ خۆیان بردن.
زۆربه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركراوان به دانانی بارمته ئازادكراون، به‌ڵام هێشتا٤ كه‌س به ناوه‌كانی عه‌بدولغه‌فوور ئاسوار، یاقووب نوره، كه‌ماڵ عه‌لی ئه‌قده‌م و هه‌ژار فاڕووقی له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپا له ورمێ ڕاگیراون و چاره‌نووسیان ناڕوونه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م ده‌سبه‌سه‌ركراوانه گوتی، به‌ندكراوه‌كان له ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ڕۆژێ بنه‌ماڵه‌كانیان سه‌ردانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ ده‌كه‌ن به‌ڵام تا ئێستا ئیزنیان نه‌داون كه نه چاویان پێیان بكه‌وێ و نه به ته‌له‌فۆنیش قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
كاربه‌ده‌ستانی گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ تا ئێستا له بوونی ئه‌م به‌ندكراوانه له‌م شوێنه ئه‌منیه‌تییه خۆیان پاراستووه و هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆیان نه‌داونه‌ته‌وه.