بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی “کوردستان وکورد” سێ رۆژ لەمەوپێش ساعەتی ٨ی ئێوارە چەند چەکدارێکی سەر بە هێزە ئەمنییەکانی رێژیم هێرش دەکەنە سەر کەسێکی خەڵکی قەرەسەقەل و بەتوندی برینداری دەکەن.
فەرهاد عەزیزیان کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی قەرەسەقەل لە کاتی گەڕانەوەی بەرەوماڵ لە نزیک گوندی کانی رەش، چەند چەکدار سەرەڕێی لێدەگرن و دوای لێدانێکی زۆر و بریندارکردنی، ماشینەکەشی ئاگر تێبەردەدەن .
شایانی باسە فەرهاد عەزیزیان سەربەبنەماڵەیەکی شۆرشگێرە و ئێستا بە هۆی کاریبوونی برینکەی لە نەخوشخانەیەک لە شاری نەغەدە تەندروستیی ناجێگیرە.
خزمێکی نزیکی ناوبرا لە رێگەی تهلهفۆنەوە دوای پشتڕاستکردنهوهی ئەم هەواڵە رایگەیاند؛ کە هێزەچەکدارەکان لە بەکرێگیراوانی رێژیمن و هەرجارە بە بیانوویەک ئازاری کەسانێک دەدەن کە بەجۆرێک سەر بە بنەماڵەیەکی شۆرشگێڕن.