رۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز لە شاری کرماشان بە مێوانداری ئەدەبی “ژیار” جێژنی یەک ساڵەیی ئەو ئەنجوومەنە مافی شارۆمەندی “ژیار” ک بە بەشداری بەشێکی زۆر لە چالاکان ونووسەرانی ئەدەبی وهونەری وفەرهەنگی پارێزگای کرماشان بەڕێوەچوو.
لەم رێورەسمە فەرهەنگییەدا با ئامادەبوونی قەڵەمبەدەستانێک لە شارەکانی هەرسێن،سەحنە،گیڵانغەرب و کرێند و خوێندەنەوە چەندین شێعروبابەتی ئەدەبی و هەروەها نواندنی چەندین تابلۆ لە مۆسیقای کوردی رێزیان لە یەکەمین ساڵی دامەزراندنی ئەنجوونی مافی شارۆمەندیی “ژیار” گرت.
سەرەتا هەرکام لە بەرێزان سەیی قاسم ئەرژەنگ،ئارەش ئەفزەڵی،عەلی بەراتی،شەهاب میرازیی، نادر زەنگیشە، فەرزاد سەفەری،پژمان ئاقایی شیعرو وتاری خویانیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە بڕگەی دیکەدا کیژۆڵەیەک بە ناوی هانا نەزەری بە زاراوەی جوانی لەکی شێعرێکی منداڵانەی خوێندنەوە کە بۆ بە هۆی ڕازاندنەوەی ئەو کۆرە فەرهەنگییە وگرینگی دان بە زمانی زگماکی بەتایبەتی لە بەشی ئەدەبی منداڵان.
دوابەدوای ئەو بەشە ژەنیاران وهونەرمەندانی دەنگ خۆشی کرماشانی چەندین تابلۆی گۆرانییان پێشکەش بە میوانان کرد ، کە لە بەشی کۆتاییدا مامۆستا حسێن بابەکی بە نواندنی چەند مەقامی فۆلکلۆر بە نایە وزۆرنا کە بایەخدانێک بوو بە مۆسیقای فۆلکلۆریک تین وگەرمایەکی تایبەتی بەو جێژنە فەرهەنگییە بەخشی.