پەروانەی سەلەحشوور ئەندامی مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئێران رۆژی سێشەممە ٤ی سەرماوەز لە لێدوانێکدا لە مەجلیس دانی بە هەبوونی قەیرانی بەرفراوان لە ئێراندا نا.
ناوبرا وتی: گەندەڵیی ئابووری بەشێوەی فراوان هەموو سیستمی وڵاتی تەنیوەو دزی و ئیختلاسەکان لەم سەردەمە بێ وێنه بووە. لە مێژووی ئێراندا لێنەپرسینەوە وبێ سەروبهرهیی هەموو دامودەزگاکانی وڵاتی گرتووتەوە و بەداخەوە لە جیاتی ئەوەی لە گەڵ بهرپرسانی گهندهڵ بەرخوردی یاسایی بکرێ ،هەواڵنیران و رۆژنامەنووسان دەسبەسەردەکرێن کە بەدواچوونیان کردوە.
ئەم نوێنەرهی مەجلیس لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: باڵباڵینی نێو نیزانم بۆتە هۆی سەرلێشێوایی سیاسی ، سەروکۆمار قسەیەک دەکا وەزیر قسەیەک دیکەو، بەرپرسی ئۆرگانەکانی دیکەش بە پێچەوانەکەی هەڵسوکەوت دەکەن، مەبەست لە قسەکانی پەروانە سەلەحشوور ناکۆکی نێوان باڵی خامنەیی وباڵی حەسەن روحانییە کە هەرکام لەوان یەکتر به هۆکاری گرفتەکانی نیزام دەزانن. هاوکات له گهڵ قسهکانی ئەم نوێنەرهی مەجلیس محەممەد سادق جوریابی باسی لە گەندەڵییەکی گەورە کرد لە وەزارەتخانەی (نیرو). هەروەها جێگری سەروک کۆماری ئێران ئیسحاق جیهانگیری ڕایگەیاند ؛ گەندەلیی ئابووری وئیداری گەورەترین مەترسییە بۆ سەر نیزامی ئیسلامی ئێران.