ڕۆژی ڕابردوو زنجیره‌یه‌کی مرۆیی به دروشمی “من قوربانیی داهاتووم” له لایه‌ن خه‌ڵكی شاری پیرانشار و به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر ڕێژه‌ی به‌رزی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له جادده‌کانی ئه‌م شاره به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕۆژی ٣ی خەزەڵوەر، نزیك به ٣٠٠ كه‌س له خه‌ڵكی شاری پیرانشار به دروشمی “من قوربانیی داهاتووم” زنجیرێكی مرۆیی درێژیان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له دۆخی خراپی ڕێگاوبان و ڕووداوه‌كانی هاتوچوو له جادده‌کانی ئه‌و شاره پێكهێنا.
هەر لەم پێوەندییەدا، كه‌مپه‌ینێك به ناوی “به‌ڵێ بۆ په‌ره‌پێدانی جادده‌كانی پیرانشار” پێكهاتووه كه بانگه‌وازێكیان سه‌باره‌ت به هه‌ستیاریی ڕێگه‌وبانه‌كانی شاری پیرانشار به هۆی پێكهوەلكاندنی جاددەکانی نێوان ئێران و عێراق دەركردوه و رایانگەیاند: “جادده‌كانی پیرانشار به هۆی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق و هاتوچۆی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر كه‌ڵكیان نه‌ماوه و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه یان دروست کردنی ئوتووبان هه‌یه.
ئه‌م که‌مپینه‌ی پیرانشار دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری مه‌ریوان ده‌ستی پێکردوه که به گشتی جێگای هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر کردن و لێ وردبوونه‌وه‌یه.
کاتێک کۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تی چینی ئاکیڤ وشوێندانهری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه هه‌ست به ده‌رد،مه‌ترسی ونه‌هامه‌تیه‌کانی خۆی بکات، جموجۆڵی ناڕه‌زایه‌تی وهه‌ڵوێست گرتن ده‌سپێده‌کا، که‌واته یه‌که‌م پێویستی بۆ ههرجموجۆڵێک هه‌ست به ده‌رد کردنه.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ پێناسه‌یه‌کی سه‌ره‌کی وسانا، له شێوازی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه بخه‌ینه ڕوو، ده‌توانین بێژین: هه‌وڵدانێکی خۆڕسک به پاڵنه‌ری وهانده‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی به‌هه‌ڵوێست وئاکتییڤ که به که‌مترین تێچوو بتوانێ به باشترین مه‌به‌ست بگات.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵسه‌نگاندنێکی خێرامان هه‌بێ ده‌توانین دوای ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی سه‌روبه‌ندی شۆرشی گه‌لانی ئێران ئه‌گه‌رچی زیاتر له‌سه‌رده‌ستی ئۆپوزسیون بوو ،به‌ڵام له ده‌هه‌ی حه‌فتای هه‌تاوی به‌ملاوه به‌جه‌ماوه‌ری بوونی پرسی زمان وکلتوور، بێ گومان یه‌که‌م ستارت وخاڵی وه‌رچه‌رخانێکی به‌هێزبوو که ئه‌م خه‌باته فه‌رهه‌نگییه ته‌نانه‌ت ته‌نگی له به‌رته‌سکیی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵچنی و، له‌لایه‌کی دیکه‌ش مه‌ترسی له ناوچوونی زمانی کوردیی له کوردستانی بنده‌ستی کۆماری ئیسلامی سڕییه‌وه و ئێستاش له که‌رتی فێرکردن وڕاهێنان نه‌بێ، که ئه‌وه ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته، له هه‌موو بواره‌کانی دیکه زمانی کوردی له گه‌شه کردن وباڵاکردن دایه . واتای ئه‌م ده‌سکه‌وته ئه‌مه‌یه که به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی ده‌سه‌ڵات ، خه‌باتی مافخوازنهو فه‌رهه‌نگی کورد سه‌رکه‌وت و ، ئه‌وه‌ی سه‌لماند” ئه‌وانه‌ی که نه‌سره‌وتن، سه‌رکه‌وتن ”
ئه‌گه‌رچی ته‌نانه‌ت خه‌باتی مه‌ده‌نیش له ئێران تێچووی زووری هه‌بووه‌و که‌م نین ئه‌وکه‌سانه‌ی که تاوانی جۆربه‌جۆریان وه‌پاڵ خراو ده‌سبه‌سه‌رکران. به‌ڵام سکڵی ئه‌م بزاڤه به‌ده‌م ههرشنهبایهک ده‌گه‌شێته‌وه.
دوابه‌دوای هێنانه‌به‌رباسی ویست وخوازی فه‌رهه‌نگی وپرسی زمان ،لاوان وکه‌سانی خه‌مخۆر ونیشتمانویست به‌رانبه‌ر به که‌مته‌رخه‌مییه‌کانی ناوه‌ند به‌نیسبه‌ت پاراستنی ژینگه و سامانه سروشتییه‌کان بوون به پارێزێکی خۆنه‌ویستی وڵاته خۆشه‌ویسته‌که‌یان. ئیستاکه ژینگه پارێزی بووته فه‌رهه‌نگ و، وه‌کوو ئه‌رکێک به‌ڕێوه ده‌چێ و توانیویه‌تی هه‌مووچین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ بکات وجه‌ماوه‌رێکی 10هه‌زارکه‌سی له ده‌وری گۆلی زرێبار کۆبکاته‌وه. فریاکه‌وتنی ژینگه‌ی کوردستان له کاتی ئاگرکه‌وتنه‌کان له دار و بێشه‌ڵانی وڵات، ئه‌ویش به‌شێوه‌ی گوماناوی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه که ئه‌گه‌ر خوازه‌و ویستێک بچێته ناخی خه‌ڵکه‌وه خه‌ڵکیش بێ جیاوازی و به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیه‌وه پێشوازی لێده‌کا.
ده‌سکه‌وتی مه‌زن وبه‌نرخی ئه‌م چه‌شنه جموجۆڵانه ئه‌ویش له چوارچێوی کوردستانی گه‌مارۆدراو، به پاوانخوازی ودۆگماتیزمی سیستماتیکی حاکمییه‌ت ئه‌وه‌یه که بۆ به هۆی په‌لوپۆهاویشتنی ژیرانه و به‌رپرسانه‌ی جه‌ماوه‌ری کورد. تاجێگهیهک که ئه‌نجوومه‌نی سه‌وزی زاگرۆس له خوارووترین شوێنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته گێڵانغه‌رب به‌رانبه‌ر به خنکاندنی زرێبار هه‌ڵوێست ده‌گرن. له مه‌ریوانه‌وه رێکخراوی دیکه له‌سه‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات به ده‌ستی به‌تاڵ هیمه‌ت ده‌که‌ن بۆ دامرکاندنی ئاگر له بێشه‌ڵان ولێرهواری ئیلام.
ئه‌م هاوپێوه‌ندییه وئه‌م خه‌باتی هاوبه‌شه نیشان له ئازاروخهمی هاوبه‌شه له جوغرافیای کوردستان که هه‌ست به‌م ئازاره هاوبه‌ش نه‌کردنه وه‌ک بۆشاییه‌ک ، له‌مێژساڵه به‌ربه‌ستێک بووه له‌سه‌ر رێی به‌جه‌ماوه‌ری کردنی خه‌باتی شۆڕشگێرانه‌و خه‌باتی سیاسی له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان .
ئه‌گه‌ر له سۆنگه‌ی واقعبینانه‌وه لێبڕوانین ده‌توانین بڵێن “به‌گشتاندن و به‌شاندنی “خه‌باتی فه‌رهه‌نگی ومه‌ده‌نی له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان رێگه بۆ ویست وداواکارییه‌کانی دیکه‌ش خۆش ده‌بێ. له دووحه‌وتووی ڕابردوودا ناله‌باریی رێگه‌وبانه‌کان ودۆخی خراپی جادده‌کانی کوردستان بووه‌ته هه‌وینی سه‌رهه‌ڵدانێکی مه‌ده‌نی و توانیویه‌تی سه‌رنجی به‌شێکی زۆر له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بۆ لای خۆی رابکێشێ.
شاری مه‌ریوان ڕژایه سه‌رشه‌قام و ده‌نگیان بڵیندکردهوه که با چیتر ناله‌باری جاده‌کان نه‌بێته قوربانگه‌ی خه‌ڵکی کورد و خوڵقاندنی رووداوی کاره‌ساتباری هاتوچوو . ڕاسته چه‌ند که‌س له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌سبه‌سه‌رکران به‌ڵام ئه‌مجاره ده‌سبه‌سه‌رکراوه‌کان به‌ته‌نیا نه‌مانه‌وه و هه‌ر دوابه‌دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانیان هه‌ڵمه‌تێک بۆ گوشار خستنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کان وه‌ڕێکه‌وت له‌ژێر ناوی “گیراوه‌کانی مه‌ریوان ئازادبکه‌ن” . کاریگه‌ریی ئه‌م داواکاریه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که چیتر لایهنهپێوهندییدارهکان نه‌یانتوانی وڵامده‌ری خه‌ڵک نه‌بن و گیراوه‌کان به دانانی بارمته ئازاد کران.
ئه‌م بزاڤه هه‌ر له پارێزگای سنه قه‌تیس نه‌مایه‌وه و دوابه‌دوای ئه‌وانیش خه‌ڵکی شاره‌کانی پیرانشارونهغهده به‌پاڵپشتی به‌شێکی به‌رچاو له ڕیکخراوه سینفی وسیاسییه‌کانی نێوخۆ و ده‌ره‌وی وڵات که‌مپه‌ینێکیان له‌ژێر ناوی “به‌ڵی بۆ گه‌شه پێدانی رێگه‌وبانه‌کان” وه‌رێ خست که به‌جۆرێک “نا”وتنێکی به‌رزبوو به نیسبه‌ت ههڵاوارادن و ئه‌منیه‌تی هیشتنه‌وه‌ی کوردستان.
ئه‌م هاتنهسهرشهقامه نموونه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌رو داهاتووداره بۆ وه‌ده‌نگ هاتنی خه‌ڵک به‌رانبه‌ر به‌هه‌موو گیروگرفته‌کانیان وبهجهماوهری کردنی خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
کۆتا قسه ئه‌مه‌یه که کۆی رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی رۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ: که خه‌باتی هاوبه‌ش، گه‌رنتی چاره‌سه‌ری ده‌ردی هاوبه‌شه.