له گرتنگه‌كانی شاری سه‌رده‌شت، ئه‌ندامانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی خه‌ریكی سیخوڕی كردن له‌سه‌ر خه‌ڵكن.
به‌پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو لە شاری سەردەشتەوە، ئه‌ندامانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران خۆیان خزاندۆته نێو گرتنگه‌كانی ڕێژیم و سیخوڕی بەسەر گیراوهكانەوە ده‌كه‌ن و له هه‌وڵی ئەوەدان كه چۆنیه‌تیی پێوه‌ندیی گرتنی گیراوان به حیزبه كوردییه‌كانه‌وه ئاشكرا بكه‌ن.
یه‌كێك له ده‌سبه‌سه‌ركراوانی گرتنگه‌كانی سه‌رده‌شت كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی: كۆڵبه‌ران و ده‌سبه‌سه‌ركراوانی ئاواییه‌كانی سه‌رسنوور، جگه له فشارهێنان بۆ سه‌ریان بە مەبەستی دانپێدانانی زۆره‌ملێی له نێو گرتنگه‌كانی ڕێژیم‌دا، له لایه‌ن سیخوڕه‌كانی سپای پاستاڕانەوە هەوڵ دەدرێ زانیاری‌یان لێوه‌رگیرێ و زیاتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و شوێنی هاتوچۆیان دەیانەوێ زانیاریی خڕبکەنەوە.
هه‌روه‌ها ئه‌م دهسبهسهركراوەی شاری سه‌رده‌شت ده‌ڵێ: “ئه‌گه‌ر بتهه‌وێ سەردانی گیراوه‌كه‌ت بكه‌ی ده‌بێ پێشتر زانیاریت سه‌باره‌ت به سنووره‌كان پێ بێ، ئه‌و كات مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن چاوت به دهسبهسهركراوهكه بكه‌وێ”. ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد كه ئه‌م گرتنگانه تایبه‌ت به وه‌رگرتنی زانیاریی له خه‌ڵكی ناوچه و كۆڵبه‌ران كراونه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه كۆڵبه‌رانیش به پێی ئه‌ندامبوونی به‌سیج یان سپای پاسداران پۆلێنبه‌ندی ده‌كرێن و، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كارتی ئه‌و ڕێكخراوانهیان پێ نه‌بێ هاتوچۆیان بۆ سه‌ختتره.