نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتی: “لێدان و كوتانی كرێكاره ده‌ركراوه‌كانی كانگای زێڕی ئاغده‌ڕه‌ی تیكاب هۆكاری سیاسیی له پشت بووه”.
حوكمی لێدانی قامچی له ١٧ كرێكاری ده‌ركراوی كانگای ئاغده‌ره‌ی تیكاب له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ جێبه‌جێكرا. هاوكات هێندێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی به‌ڵێنیان دابوو به‌دواداچوون به‌و ئەم مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن.
ئێستا به تێپه‌ڕبوونی نزیك به ٥مانگ له جێبه‌جێكردنی ئه‌م حوكمه، هومایون هاشمی نوێنه‌ری شاره‌كانی میاندواو، ساینقه‌ڵا و تیكاب له مه‌جلیسی شواری ئیسلامی گوتبووی: “ده‌بێ به‌دواداچوون به حوكمی لێدانی قامچی له كرێكاره ده‌ركراوه‌كانی كانگای زێڕی ئاغده‌ره‌ی تیكابدا بكرێ”.
ناوبراو به‌ڵێنی دابوو كه ئاكامی په‌روه‌نده‌ی ئه‌م كرێكارانه له ناو مه‌جلیسی شورای ئیسلامی بخوێنێته‌وه.
وه‌حید یاری، پارێزه‌ری ئه‌م كرێكارانه مانگی جۆزه‌ردان گوتبووی: به‌دوای شكایه‌تی خاوه‌نكار له‌م كرێكارانه حوكمی لێدانی قامچی و سزای نه‌غدی دیاری كرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی “پوویا زەركار”، خاوه‌نكاری سه‌ره‌كیی كانگای زێڕی ئاغده‌ڕه لایه‌نی شكایهتكاری كرێكاره ده‌ركراوه‌كانی ئه‌م كانگایه بوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی جێبه‌جێكردنی لێدانی قامچی له‌م كرێكارانه، ڕاگه‌یه‌نه لۆکاڵییەکان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه خاوه‌نی سه‌ره‌كی و هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌م كانگایه وات “عه‌باس ئهحمهدینەیری و عه‌لی كۆلاهدوز”، جێگری پێشووی وه‌زیری نه‌وتی كۆماری ئیسلامی بوون.
هومایون هاشمی به هه‌واڵده‌ریی “خانه‌ی میلله‌ت”ی راگەیاند: خاوه‌نكار بۆ ئه‌وه‌ی كه جێبه‌جێكردنی حووكمه‌كه‌یان سه‌ر بگرێ مه‌سه‌له‌كه‌ی لێ قووڵ كردنه‌وه و تۆمه‌تی سیاسی‌یان خسته پشت و تاوانی هه‌وڵدان بەدژی ئه‌منییه‌تی نیشتمانیی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتتییان خسته‌پاڵ.
هومایون هاشمی نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی میاندواو، ساینقه‌ڵا و تیكاب لێدانی قامچی له‌م كرێكاره ده‌ركراوانه به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره داناوە و دەڵێ: سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون بۆ ئەم په‌روه‌نده‌یه، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی لێنهكهوتۆتەوه و له هه‌مبه‌ر لێدانی قامچی له كرێكارانی بێده‌ره‌تان بێده‌نگ بوون و
ته‌نیا لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌عاون، كار و خۆشبژیویی پارێزگای ورمێی لێكهوتۆتەوە و وه‌زیری كاریش داوای لێبووردنی كردووە.