لە درێژەی کوشتن وتەقەکردنی راستەوخۆ لە کۆڵبەران و کاسبکارانی بێمافی کورد لە ناوچە سنوورییەکان کە رۆژ نیە یەک لەوان نەدرێتە بەر دەسترێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکانی رێژیم . گوشاری چالاکانی مەدەنیی و نارەزایەتی دەربڕینەکان لەمبارەوە هەڵویست گرتنی “ناجا” واتە هەمان هێزی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامیی لێکەوتە و ئەو هێزەی رێژیم ڕایگەیاندوە کە لە ساڵی ٩٤ بەملاوە هیچ کۆڵبەرێک بە تەقەی ئەو هێزە نەکوژراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەر لە مانگی ڕابردوودا چەند کۆڵبەری کورد لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کوژراوان. ئامارەکان باس لەوە دەکەن لە ساڵی ڕابردوودا ٣٠ کەس لە کاسبکارانی سەرسنوور بە تەقەی هێزەکانی رێژیم کوژراو یان بریندار کراون و تەنانەت کەلوپەلەکانیشیان تاڵان کراوە. ماوەیەک لەمەوپێش خەڵکی شاری بانە بە پاڵپشتیی چالاکانی مافی مرۆڤ، نارەزایەتیی خۆیان سەبارەت بە ڕاگرتنی کوشتنی کۆلبەرانی سەرسنوور دەربڕی و کەمپەینێکیان لەمبارەوە وەڕێخست.
شایانی باسە بە هۆی نالەباریی دۆخی ئابووریی شار و گوندەکانی سەرسنوور، خەڵکی ئەو ناوچەیە بۆ دابینکردنی بژیوی بنەماڵەکانیان ڕوودەکەنە کۆڵبەری، کە پیشەیەکی مەترسیدارە.