ڕۆژی ڕابردو حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران هه‌ڵبژاردنی ئامریكای به ” هه‌ڵبژاردن له نێوان خراپ و خراپتر ” زانی كه كاردانه‌وه‌ی ترامپ به‌ربژێری كۆماریخوازه‌كانی لێكهوتهوه.
دوناڵد ترامپ به‌ربژێری سهركۆمارهكان ڕۆژی رابردوو له تویتێری خۆی به بێ ئاماژه به ناوی باقر و سیامه‌ك نمازی، دوو ئامریكایی, ئێرانی نووسی، ئێران دیسان كاری خۆی كرد. به بهندكردنێكی دوو كه‌سی دیكه دیهه‌وێ باج له ئێران وه‌ربگرێ.
ناوبراو كۆماری ئیسلامیی ئێرانی وریا كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردرێ هیچ باجێك به‌م وڵاته ناده‌م و هیچ بابه‌تێكی دیكه له‌م پێوه‌ندییه‌دا دووپات نابێته‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو وێڕای مهحكوومكردنی ده‌سبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران گوتی: كۆماری ئیسلامی باش ئه‌وه بزانێ له‌مەو به‌دوا ئه‌م جۆره باجوهرگرتنانه دووپات نابێته‌وه به توندی ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی باجوهرگرتنی ئێران له ئا‌مریكا كڕینه‌وه‌ی چه‌ند به‌ندكراو بوون كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئۆباماوه كرا كه له لایه‌ن ترامپ وه‌ك پرۆپاگه‌نده دژی دێموكراته‌كان بۆ ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژاردنی خۆی بۆ سه‌ركۆماری به‌كارهێنا.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنی ئا‌مریكا له نێوان خراپ و خراپتردا ده‌بێ و، هه‌ر بۆیه كاردانه‌وه‌ی ترامپی لێكهوتهوه و به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد.
شایانی باسه كه له مێژووی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه سه‌ركۆماری ئه‌م وڵاته له تلوفیزیۆنی ڕه‌سمیی وڵاته‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئا‌مریكا قسه بكا.