جەلال مەحموودزادە نوێنەری شاری مەهاباد و سەرۆکی فڕاکسیۆنی نوێنەرانی کورد لە مەجلیسی شووڕای ئیسلامیی ئێران، لە پێوەندیی لەگەڵ رێگە پێدان و کەڵک وەرگرتن لە کوردەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی ئەو سێ وەزارتخانەی کە وەزیرەکانیان دەستیان لە کار کێشاوەتەوە، داواکارییەکیان پێشکەش بە سەرۆککۆماری ئێران کرد.
جەلال مەحموودزادە لەمبارەوە وتی: “نوێنەرانی کورد و سوننیمەزهەب لە نامەیەک دا داوایان لە سەرۆککۆماری ئێران کردوە کە بەپێی بڵاوکراوەی ١٠ خاڵی سەبارەت بە گەلان و مەزهەبەکان کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بڵاوکراوەتەوە، بۆ نووژەنکردنی کابینە و پڕکردنەوە جێگەی خاڵی سێ وەزیری دەستلەکارکێشاو، پێویستە لە کەسانی شارەزای کورد کەڵک وەربگرن.
شایانی باسە کە ماوەیەک لەمەو پێش سێ وەزیری دەوڵەتی روحانی لە وەزارەتخانەکانی پەروەردە و فێرکردن، فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و وەرزش و لاوان هەرکام بە هۆکارگەلێک دەستیان لەکار کێشایەوە و هەر ئەمەش ململانێی سیاسی لە نێو باڵەکانی رێژیمی لێکەوتەوە.