دادگایه‌ك له میسر حوكمی ٢٠ ساڵ زیندانی بۆ سه‌ركۆماری پێشووی وڵاته‌كه‌ی بڕیه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی شه‌ممه دادگایه‌كی وڵاتی میسر حووكمی ٢٠ ساڵ زیندانی بۆ محه‌ممه‌د مورسی، سه‌ركۆماری پێشووی وڵاته‌كه‌ی به تۆمه‌تی كوشتنی ناڕازییان له ساڵی ٢٠١٢ بڕیه‌وه.
به‌پێی نووسراوه‌ی ڕۆیتێرز، ئه‌مه یه‌كێك له چوار حووكمه‌كه‌ی ناوبراوه كه دژی مورسی ده‌ركراوه و، ڕه‌وتی دادگایی كردنی ناوبراو ته‌واو بووه و ته‌ئیدیش كراوه و مافی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیشی نییه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حوكمی ٢٠ ساڵ زیندان بۆ كۆمه‌ڵێك له كاربه‌ده‌ستانی پله به‌رزی ده‌وڵه‌تی محه‌ممه‌د مورسی، به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ئه‌لبلتاجی، عۆسام ئهلعۆریان كه له به‌هاری ساڵی ٢٠١٥ به تاوانی ڕفاندن، ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ناڕازییانیش پشتڕاست كرایه‌وه.
محه‌ممه‌د مورسی و ئیخوان ئه‌لموسلیمین، گرووپی نزیك به ناوبراو، هه‌ر چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردان له كوشتنی ناڕازییان له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی ٢٠١٢ ڕه‌د كرده‌وه.
حووكمی سه‌ركۆماری ئیلامگهرای پێشوو وڵاتی میسر له ٣ په‌روه‌نده‌ی جیاجیای وه‌ك ئێعدامكردنی ڕاكردنی به‌ندكراوان له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی ٢٠١١ دژی ده‌وڵه‌تی حوسنی موباره‌ك، بڕینه‌وه‌ی حوكمی هه‌تاهه‌تایه بۆ سیخوڕی بۆ فه‌له‌ستین و گرووپی حه‌ماس و كوشتنی ناڕازییان ده‌ركراوه.
مورسی له ژوئه‌نی ساڵی ٢٠١٢ وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركۆماری وڵاتی میسر هه‌ڵبژێردرا كه پاش ڕووخانی حكومه‌تی حوسنی موباره‌ك له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاده‌وه هاته‌سه‌ر كار و پاش ساڵێك له ده‌سه‌ڵاتی ناوبراو، به هۆی ناڕه‌زایه‌تی له لایه‌ن ئه‌رته‌شی وڵاته‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر كار لادرا و ،عه‌بدولفه‌تاح سیسی فه‌رمانده‌ی ئه‌و كاتی ئه‌رته‌ش به سه‌ركۆماری دیاری كرا.