ئه‌حمه‌د ئه‌مۆیی، به‌ندکراوی سیاسی كورد كه ماوه‌ی ٩ ساڵه له زیندان دایه سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی “پروپاگه‌نده دژی نیزام” به بێ بنه‌ما ده‌زانی و ئه‌م تۆمه‌ته ڕه‌د ده‌كاته‌وه.
ئه‌حمه‌د ته‌مۆیی به‌ندكراوی سیاسیی كوردی زیندانی ورمێ كه حووكمی ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه ماوه‌ی ٩ ساڵی كێشاوه و له‌م دواییانه‌شدا په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌یان به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده دژی ڕێژیم بۆ كردۆته‌وه و ناوبراو به بێ بنه‌مای ده‌زانێ.
ئه‌حمه‌د ئه‌مۆیی له ماوه‌ی ٢ مانگی ڕابردوودا ٣ جار له لایه‌ن لقی ١٠ لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگای ئینقلاب له ورمێ سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی نوێیه‌كه‌ی بانگ كراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ حووكمێكی بۆ نه‌بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د ته‌مۆیی خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس، ساڵی ١٣٨٦ به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاره‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ر و له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلاب له شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا حوكمی ١٥ ساڵ زیندان و دوورخراوه‌یی بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ مه‌حكووم كرا.
ئه‌م به‌ندكراوه كورده تا ئێستا چه‌ندین جار مانی له خواردن گرتووه و ساڵی ڕابردووش له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتیی به‌ندكراوانی سیاسیی به‌ندیخانه‌ی ورمێ به‌شداربوو. ناوبراو پێشتر له ڕه‌نجنامه‌ی خۆیدا بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخرای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی نووسیبوو كه له گرتنگه‌كانی ڕێژیم‌دا له كاتی لێكۆڵینه‌وه به شێوه‌كانی هه‌ڵواسین، قامچی لێدان، ئێعدامی نمایشی، شۆكی ئه‌لكتریكی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆحی و جه‌سته‌یی دراوه.