كامران قادری خه‌ڵكی شاری شنۆ له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران ١٢٠ مانگ زیندانی بۆ بڕایه‌وه.
كامران قادری یه‌كێك له 5 به‌ندكراوی ئه‌منیه‌تییه كه له لایه‌ن دادستانی تاران به تۆمه‌تی هاوكارییكردنی ئا‌مریكا، هه‌ر كام حوكمی ١٠ساڵیان زیندان بۆ بڕایه‌وه.
هاوسه‌ری ناوبراو پاش ١٠ مانگ بێده‌نگی له‌وه‌ی كه مێرده‌كه‌ی ته‌نیا بازرگانێكه گوتی: هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ده‌وڵه‌تی ئامریكاوه نییه و سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی دادگاییكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه.
داستانی تاران ڕۆژی ٢٧ ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند كه 5 كه‌س به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی ئا‌مریكا هه‌ركام حوكمی ١٠ ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه. دوو كه‌س به ناوه‌كانی سیامه‌ك و محه‌ممه‌دباقر نمازی له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر كراون. به‌ڵام ٣ كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی كامران قازی، عه‌لیڕه‌زا ئومیدوار و فه‌رهاد عه‌بدساڵح، پێشتر له هیچ كام له ڕاگه‌یاند‌نه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت ناویشیان نه‌هاتبوو.
هاوسه‌ری كامران قازی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراو بێده‌نگی شكاند و گوتی: پارێزه‌ره‌كه‌ی كامران گوتوویه باشتر وایه بێده‌نگی لێڕاگرن و به میدیایی نه‌كرێ باشتره و هه‌روه‌ها گوتی: كامران تاوانبار نییه هه‌موو شتێك به‌ره‌و باشی ده‌ڕوا و به‌م زووانه ئازاد ده‌كرێ. ئێستا ماوه‌ی ١٠ مانگه له ڕێگه‌ی یه‌كێك له دۆستانی ناوبراوه‌وه پێمان ڕاگه‌یاندراوه كامرانیش حوكمی ١٢٠ مانگی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
شایانی باسه كه كامرانی قادری چالاكی بواری ئای تی (تكنۆلۆژیی زانیاری) و ڕاوێژكاری ئه‌م بواره و به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی ئاوانك له وییه‌نی پێته‌ختی ئۆتریشه.