بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان رۆژی هەینی ٣٠ڕەزبەر باوکی شەهید خدرقەڵاتی بە ناوی عەلی پایانی ناسراو بە عەلی هەیبی بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
جێ وەبیرهێنانەوەیە کوری خواڵێخۆشبوو کاک عەلی هەیبی لە دەرگیرێکی نێوان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی وهێزی پێشمەرگە لە ساڵی ٦١ گیانی لەدەست دەداو دەچیتە رێزی نەمرانەوە.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزب وێرای پێشکەش کردنی پرسەوسەرەخۆشی، بە کەسوکارو بنەماڵەی ئەو ئازیزە، خۆی بە هاوخەمی خەمیان دەزانی.