سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەیەی بەرپرسانی رێژیم بە دانپێدانان بە گرفت وکێشەی بێکاری لە ئێران و هەڵکشانی رۆژبەدوای رۆژی ئەم کێشەیە بە هێرش کردن بەسەر لێدوانەکانی باڵی خامنەیی لەم بارەوە گوتی؛وازلە هەڵسوکەوتی منداڵانە بهێنن چونکە نەبووی بەستێنی لەبار وکاروپیشەو پەرەسەندنی بێکاری گەورەترین گرفتی ئێستاکەی کۆمەڵگەی ئێرانە و ریشەی بەشێکی زۆر لە تاوانەکانو گرفتە کۆمەڵایەتییەکان لە بێکارییدایە.رایشیگەیاند کە گرفتی بێکاری لە ساڵانی داهاتوو کارەساتی لێدەکەوێتەوەو دەوڵەت بەتەنیایی ناتوانێ چارەسەری بکات و دەبێ هێندێک کەس وازلە گەمەی منداڵانە وکێشەسازکردن بهێنن.
رووی قسەکانی روحانی باڵی بناژۆخوازی خامنەیی بوو،هەروەها روحانی سەبارەت بە دەست لەکار کێشانەوەی وەزیرەکانی وتی:با راگەیاندنەکان لە بڵاوکردەنەوەی هەواڵی ناراست وتۆمەت لێدان وبەلارێیدا بردنی راستییەکان دەست هەڵگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێی قسەکانی نوێنەری مەجلیسی ئێران کە گوتبووی: “عەلی ئەزغەرفانی” وەزیری فێرکردن وڕاهێنان لە ترسی دەرکەوتنی راستییەکان و دزی و ئیختلاسی ماڵی لە و وەزارەتخانە رووی داوە دەستی لەکار کێشاوەتەوە، لە لایەک دیکەش سەرۆک کۆمار هۆی دەست لە کارکێشانەوەی وەزیری فێرکردن وڕاهێنان و وەزیرەکانی دیکە بە نوێژەن کردنی کابینەی دەوڵەت لە قەڵەم داوە.
شایانی باسە بە قسەی کارناسان، دەوڵەتی روحانی سەرەڕای وادەو بەڵێنیەکانی لە چارەسەر کردنی کێشەی ئابووری وبێکاری تائێستا سەرکەوتنی بە دەست نەهێناوە، لەم بارەوە نوێنەرێکی دیکە لە مەجلیس بە رەخنەگرتنەوە گوتی:کلیلەکەی روحانی نەتەنیا قفڵەکانی نەکردوتەوە، بەڵکوو گرفتەکانی زیاتر کرد.