دوکتورمحەممەد سەلمی بەرپرسی ناوەندی توێژینەوەکانی ئێرانی وعەرەبی دەڵێ: دەبێ بەهەموو توانایەکەوە پێش لە زیادەخوازی و پەلوپۆهاوێشتنی رێژیمی ویلایەت فەقیهی بگیردرێت. زیادەخوازی ئەو رێژیمە نەک بۆ بەهێزبوونی ناگەڕێتەوە بەڵکوو نیشان لە قەیران ولاوازبوونیەتی.محەممەد سەلمی لە بابەتێک لە رۆژنامەی “الوطن” دەنووسێ؛ کاتێک لە ساڵی ٥٧ی هەتاویی شۆرشی ئێران لە لایەن مەلاکانەوە داگیرکرا و خومەینی نیزامی ویلایەت فقیهی دامەزراند، هەناردەکردنی ئینقلاب بوو بە ستراتیژی ئەو رێژیمە.
بەڵام گەڵاڵەی داگیرکردن و هەناردەکردنی ئینقلاب شکستی هێناوەو ، رێژیمی تاران بە هۆی ناتوانییان بۆ رووبەرووبوونەوە لە گەڵ وڵاتانی دیکە، تێچووی زۆریان لەم بارەوە وەبەر کەوتووە. ئێستاش بۆ جێبەجێ کردنی سیاسەت وپیلانەکانیان زیاتر لە کەسانێکی دیکە کە ئێرانی نین کەڵک وەردەگرن هاندانی حزب ئوڵلالوبنان و حوسییەکانی یەمەن نموونەن لەم بارەوە. بە گوتەی محەممەد سەلمی؛دوو روودای ناوچەیی بو بەهۆی جموجۆڵ و دەستێوەردانی زیاتری ئێران .
یەکەم هێرش کردنی ئامریکا بەسەر سەدام لە ساڵی٢٠٠٣هەرەشەکردنەکانی ئامریکا کاریگەریی هەبوو کە ئێران بەتەواویی پێ بنێتە نیو خاکی عێراق و هەروەها لە هەلومەرجی سووریەش بۆ پەلوپۆهاویشتنی خۆی کەڵکی وەرگرت.
بەرپرسی ناوەندی ئیرانی عەرەبی ڕایگەیاند؛ رێژیمی ئێران لە درێژەی هەڵخەڵەتاندنی کەمینەی شیعە لە ناوچەکە و هاندانیان بۆ فرقە گرایی، دەیانکاتە دژبەری دەوڵەتەکان و، لەم رێگەوە ئاژاوە دەنێتەوە بۆ ئەوەی خۆی لە قەیرانەکانی نێوخویی ودەرەکیی دەرباز بکات.