له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی سه‌رما، به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ندیخانه‌ی گه‌وهه‌رده‌شت، به خۆبواردن له پێدانی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ خۆگه‌رم كردنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سۆننه مه‌زه‌بی به‌ندی ٢١، گوشاری زیاتریان خستۆته سه‌ر به‌ندكراوان.
نزیكه‌ی ٥٠به‌ندكراوی سوننه مه‌زهە‌ب كه له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا ده‌ستبه‌سه‌رن، له‌به‌ر ناله‌به‌ری دۆخی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی به‌ندیخانه و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی گونجاو، شه‌وگارێكی دژوار به‌ڕێده‌كه‌ن، ئەمە له كاتێكدا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و به‌ندكراوانه تووشی نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله، فه‌قه‌ڕات و لاق ئێشه‌ن و به ده‌ست پێكردنی وه‌رزی سه‌رما، ئازاره‌كانیان زیاتر ده‌بێت، له لایه‌كی تریشه‌وه له‌به‌ر چۆڵی به‌نده‌كه‌یان و هه‌روه‌ها گونجاو نه‌بوونی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌و به‌نده، دۆخێكی ناله‌بارتریان تووشبووه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ندیخانه، نه ته‌نیا ئیزنی كڕینی كه‌ره‌سته‌ی گه‌رمكه‌ره‌وه به به‌ندكراوان ناده‌ن به‌ڵكو، له‌دوای پشكنینه‌كانی گاردی به‌ندیخانه، ده‌ستیان به‌سه‌ر دو كوره‌ی كاره‌باییشدا گرتوه كه هی به‌ندكراوان بووه
ماوه‌یه‌ك له‌وه پێشیش، به‌ندكراوانی سیاسی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵه‌یان بۆ “بان كی مۆن” ، نووسی‌بوو سه‌باره‌ت به دۆخی ناله‌باری ئه‌و به‌ندیخانه گوشاری ڕووحی و ده‌رونی بۆسه‌ر به‌ندكراوان و لەم بارەوە ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربری و داوایان لێكردبوو، به گوشارهێنان بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، ناچاری بكا کە مافە سەرەتاییەکانی زیندانیانی سیاسی بپارێزێ.