ناوه‌ندی ئامار و وه‌زیری ئابووریی ئێران كێشه‌یان له‌سه‌ر یه‌ك میلیۆن و ١٧٠ هه‌زار حه‌شیمه‌تی بێكاری ئێران هه‌یه. ناوه‌ندی ئامار ده‌ڵێ حه‌شیمه‌تی بێكاری ئێران 500 هه‌زار كه‌س به‌رزبۆته‌وه و له لایه‌كی دیكه وه‌زیری ئابووریش ده‌ڵێ ٦٧٠ هه‌زار هه‌لی كاریمان پێك هێناوه و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی دابه‌زاندوه.
عه‌لی ته‌یبنیا، وه‌زیری ئابووری و دارایی ئێران گوتی گه‌شه‌ی ئابووری له ماوه‌ی ٣ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ لانیكه‌م سه‌دی 5 به‌رزبۆته‌وه و گوتی ئه‌م گه‌شه‌یه‌ش تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێ.
پێشتر ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه ڕێژه‌ی بێكارانی ئێران له به‌هاری ئه‌مساڵدا ٥٠٠ هه‌زار كه‌سی پێوه زیاد بووه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ناوه‌ندی ئاماری ئێران نرخی بێكاری له چاو به‌هاری ساڵی رابردوو سه‌دی ٤/١ به‌رزبۆته‌وه. به واتایه‌كی دیكه‌ی به‌م مانایه‌یه ڕێژه‌ی پێكهێنانی هه‌لی كاری پیشه‌سازیی دابه‌زیوه.
له لایه‌كی دیكه‌ش ناه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیسبۆ تاوتوێكردنی سیاسیه‌تی پێكهێنانی هه‌لی كاری له به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه، به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانیی به ناسه‌ركه‌وتوو زانی و گوتی نرخی بێكاری تا سه‌دی ١٥ به‌رزبۆته‌وه.
ناوه‌ندی ئاماری ئێران مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ نرخی گه‌شه‌ی ئابووریی له ساڵی ٩٤ به‌پێی نه‌وت ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دیاری كردبوو كه ئابووریناسان له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه گه‌شه‌ی ئابووریی به‌ستراوه به نه‌وت هیچ هه‌لێكی كاری پیك ناهێنێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئامار حه‌شیمه‌تی ئه‌م كه‌سانه‌ی شوغڵیان هه‌یه له سه‌ره‌تای ده‌سبه‌كاری ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی تا به‌هاری ئه‌مساڵ نزیك به ٨٠٠ هه‌زار كه‌س دابه‌زیوه و نرخی بێكاری پاش ٥ ساڵ بۆ جارێكی دیكه بۆ زیاتر له سه‌دی ١٢ به‌رزبۆوه.
شایانی باسه كه جه‌لالی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیس مانگی خه‌رمانمی ئه‌مساڵ حه‌شیمه‌تی بێكارانی ئێرانی به ١١ میلیۆن كه‌س مه‌زنده كرد.