ڕۆژی شه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پلنۆمی چواره‌می حیزبی دێموكراتی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداریی كادر و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌م حیزبه له یه‌كێك له ساڵۆنه‌كانی به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه وێڕای به‌خێرهاتنی به‌شداربووان له لایه‌ن ڕێكخه‌ری ئه‌م ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، پاشان خالید عه‌زیزی، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان باسێكی تێروته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به پلنیۆمی چواره‌می ئه‌م حیزبه پێشكه‌ش كرد.
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان له سه‌ره‌تای باسه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به بارودۆخی ئێستا جیهان، ناوچه، ڕۆڵی تێكده‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان كرد‌و چه‌ند ئاوڕێكیشی له هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندیداری دیكه‌ش دایه‌وه.
خالید عه‌زیزی له به‌شێكی قه‌سه‌كانیدا وێڕای ئاماژه به ڕۆڵی نێگه‌تیڤی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا گوتی، كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوسكه‌وت ده‌كا كه هیچ كێشه و گیروگرفتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی نییه به‌ڵام له لایه‌كی دیكه ئا‌مریكا و جیهان باش ده‌زانن كه قه‌یرانه‌كانی ناوچه ده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی تێدایه و هێشتا له هه‌وڵی ئه‌مه دایه كه كاریگه‌ری زیاتر له وڵاتانی دراوسێدا هه‌بێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاوڕێكی له سیاسه‌تی ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی دایه‌وه و گوتی زۆربه‌ی ئاڵۆزی و گرژییه‌كانی نێوان كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌بن سه‌ری كۆماری ئیسلامی دایه و خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ له‌وه زیاتر هوشیار بن و فریوی سیاسه‌تی چه‌وتی كۆماری ئیسلامی نه‌خۆن.
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی حیزبی دێموكراتی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕاشكاوی گوتی، حیزبی ئێمه هیچكام له بژێره‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی وه‌لانه‌ناوه و هه‌ر كات و زه‌مه‌نێك پێویست بێ له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌كاریان دێنێ.
خالید عه‌زیزی له كۆتایی باسه‌كه‌یدا گوتی: به‌داخه‌وه حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ نه‌یانتوانیوه به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش پێك بێنن و ئێمه له تێكۆشان له‌م پێوه‌ندییه‌دا كۆڵمان نه‌داوه و زیاتر له هه‌وڵی باشتربوونی پێوه‌ندیی نێوان حیزبه‌كان داین.
له كۆتایی به‌شداربووان به پرسیار و ڕه‌خنه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرد‌و پاشان له لایه‌ن عه‌زیزییه‌وه وه‌ڵامیان درایه‌وه.