سه‌رۆكی ڕێكخراوی پیشه‌سازی، سامانه‌كان و بازرگانیی سنه وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه له‌م پارێزگایه هیچ سه‌رمایه‌گوزارییه‌ك نه‌كراوه گوتی: ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك ئیمدرو له هه‌وڵی سه‌رمایه‌گوزاری له‌م پارێزگایه‌دان.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه محه‌ممه‌د ده‌ره‌وزمی له كۆبوونه‌وه‌ی ستادی فه‌رمانده‌یی ئابووریی خۆڕاگریی سنه كه به به‌شداریی جێگری سه‌ركۆماری به‌ڕێوه‌چوو وێڕای ئاماژه به‌ه‌وه‌ی كه له‌م پارێزگایه‌دا ٧٥٨ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی له به‌شی پیشه‌سازیدا هه‌یه و گوتی: له‌م ڕێژه‌یه ١٢٨ یه‌كه وه‌ستاو و ٢٤٢ یه‌كه نیوه چالاك و ٣٨٨ یه‌كه‌ی دیكه‌ی چالاكی ده‌كه‌ن.
ناوبرا ڕایگه‌یاند كه سه‌رمایه‌گوزاری به‌گشتی له كه‌رتی پیشه‌سازیدا بڕی یك میلیارد و ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی پیشه‌سازی، سامانه‌كان و بازرگانیی سنه وێڕای ئاماژه به‌بوونی ١٨ جۆری ماده‌ی كانزایی له‌م پارێزگایه گوتی: ئه‌م پارێزگایه به‌هۆی لێهاتوویی باش له ڕێگه‌ی سه‌رمایه‌گوزارییه‌وه ده‌توانرێ بكرێته سه‌نعه‌تی‌ترین پارێزگا. ناوبراو ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی زێری ئێرانی به ٣٤٠ تۆن ڕاگه‌یاند كه ٣٦ تۆنی له شاره‌كانی سه‌قز و قوڕوه‌ی سه‌ر به‌م پارێزگایه‌یه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی پیشه‌سازی، سامانه‌كان و بازرگانیی سنه بۆ ڕاكێشانی سه‌رمایه‌گوزاره‌كان بۆ ئه‌م پارێزگایه ده‌بێ هاندەرانێکی تایبه‌ت هه‌بێ.