بە پێی هەواڵی گەیشتوو رۆژی هەینی بەرانبەر بە ٣٠ی رەزبەر بە هاوکاریی وبەشداریی کردنی بەشێکی بەرچاو لە ڕێکخراوە ژینگە پارێزەکان و خەڵکی ئاسایی ئەوشارە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزانە لەشاری مەهاباد بەڕێوەچوو.
لەو چالاکییەدا بە پاڵنەریی ئەنجوومەنی ژیانەوەی ژینگە،جامعەی سەوزی زاگرۆس، سەوزئەندیشانی لاو، ئەنجوومەنی وەرزشی و چەند ڕێکخراوێکی دیکە، هەروەها بە بە پێشوازی کردنی خەڵکی ئاسایی ، قەراخی بەنداوی مەهاباد خاوێن کرایەوە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە چەند ساڵێکە ژینگەپارێزیی لە رۆژهەڵات، بۆتە خەباتێکی مەدەنییانەو گشتگیر و، بەرپرسایەتی ژینگەی کوردستانی وە ئەستۆ گرتوەو، رۆژبەدوای رۆژ لە پەرەسەندن دایە.