ڕێكخراوه‌ی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی چوارشه‌مه ٢٨ی ڕه‌زبەر، ئاگاداریه‌كی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كوێر بوونی به‌ندكراو زێنه‌ب جه‌لالیان، بڵاو كردەوه.
له‌و ئاگاداریه‌دا هاتووه، زێنه‌ب جه‌لالیان به‌ندكراوی سیاسی كورد، له‌دوا دادگایی كردنێكی زۆر نادادپه‌روه‌رانه، زیندانی هه‌ته‌هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پا وئێستاش بە هۆی پێڕانەگەیشتن مه‌ترسی كوێربوونی له‌سه‌ره.
كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئێران، خراپی بارودۆخی جەستەیی و بەتایبەتی چاوەکانی، هه‌روه‌ها پێویستی زێنه‌ب جه‌لالیان به پزیشكی پسپۆڕ، ره‌د ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته ئه‌وه بگوترێ كه زێنه‌ب جه‌لالیان ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی شەر لەگەڵ خودا وهەوڵدان بە دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. دادگای ئینقلاب سه‌ره‌تا حووكمی ئیعدامی بۆ ده‌ركرد به‌ڵام له كۆتایی دا، پلەێك حووكمه‌كه‌یان بۆ شكاند و حووكمی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
به وته‌ی چالاكانی كورد، له ما‌وه‌ی كه‌متر له یه‌ك كاتژمێردا پێداچوونیان به‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی‌دا كرد و به ئێعدام مه‌حكووم كرا به‌ڵام له‌ژێر گوشاری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له دیوانی عالی ئێران‌دا، تۆمه‌تی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پا كه ناوبراو ئێستاش له به‌ندیخانه‌ی كرماشان دایه.
ڕێكخراوه‌یی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر پێشێلكاری، مافه‌كانی مرۆڤ به‌رامبه‌ر زێنه‌ب جه‌لالیان، بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌و خاڵانه كرد؛
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو بێ هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی یاسایی و حووكمی گرتنی
نه‌دانی مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و موشاوه‌ره‌ی حقووقی
پێشێلكردنی یاسای نه‌بوونی ئه‌شكه‌نجه، یاسای پێڕاگه‌یشتنی بێ لایه‌نانه
پێشێلكردنی مافه‌كانی به‌ندكراو وه‌كوو، پێش‌گرتن له هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به ته‌له‌فوون یان حزووری، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی و نه‌بوونی هیچ جۆره پێداویستیه‌كانی سه‌ره‌تایی ڕۆژانه.