بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کوردستان و کورد لە چەند رۆژی رابردوودا، قوتابخانەیەکی تایبەت بە مێوانداریەتی ئەنجوومەنی سەوزی زاگروس رێوەرسمێکی بە دروشمی “ریزگرتن لە ژینگەوسروشت” لە شاری گیلانغەرب بەڕیوە برد.
لەورێوەسەمەدا کە بە زمانی کوردی بەڕێوەچوو، قوتابییەکان لە پێشبڕکیی نیگارکێشیدا، لەبارەی سروشت و ژینگە، نەققاشییان کێشا و دوایی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەوزی زاگروس محەممەد پەروین سەبارەت بە گرینگی دان بە ژینگەو ریزگرتن لە سروشت چەند وتەیەکی بۆ منداڵان باس کرد، لە بڕگەیەکی دیکەدا بیهرۆز ئیبراهیمی شاعیر گیڵانغەربی چەند پارچە شێعرێکی پێشکەش بە ئامادەبووان ومنداڵان کرد.دوابەدوای ئەوە گرووپی موسیقای منداڵان چەند تابلۆی گورانیی کوردییان خوێندو ڕێورەسمەکەیان ڕازاندەوە.
لە کۆتاییشدا چەند خەڵاتێک بەسەر قوتابیان و منداڵانی سەرەکەوتوو دابەشکرا.
شایانی باسە ئەنجوومەنی سەوزی زاگروس کە ڕێکخراوێکی فەرهەنگی و ژینگەپارێزییە، ماوەیەکی لە ناوچەی گیڵانغەرب لە هەوڵی وریاکردنەوەی خەڵک وفەرهەنگ سازییە بۆ رێزگرتن لە ژینگەوسروشتی ناوچەکە و بە تایبەتی لە وەختی ئاگرکەوتنەوەکاندا ئەنجوومەنی سەوزی زاگروس بۆ کوژاندنەوە و فریاکەوتن بە بێ ئیمکاناتی و خۆبەخشانە چالاکیی نواندوە.