ڕۆیتێرز له زمان كاربه‌ده‌ستانی ئامریكایی و ڕۆژاواییه‌كانه‌وه ڕایگه‌یاند كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێگه‌ی عومانه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چه‌كوچۆڵه بۆ حوسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن ناردوه. كاربه‌ده‌ستێكی ئێرانیش به‌م هه‌واڵده‌رییه‌ی گوتووه كه تاران زیاتر پشتیوانی له حوسییه‌كان كردوه.
كاربه‌ده‌ستانی ئامریكایی و ڕۆژاوا كه نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بكرێ به ڕۆیتێرزیان ڕاگه‌یاند كه ئێران له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌كوچۆڵ زیاتری له ڕێگه‌ی وڵاتی عومانه‌وه بۆ حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن ناردوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه وڵاتی عومانیش ناردنی چه‌كوچۆڵی ئێران له ڕێگه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆ یه‌مه‌ن ڕه‌د كردۆته‌وه و واشنگتۆنیش كاربه‌ده‌ستانی عومانی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئاگادار كردۆته‌وه.
كاربه‌ده‌ستێكی ڕۆژاوا گوتبووی: تاران له ڕێگه‌ی وڵاتی عومانه‌وه مووشه‌كی دژی شناوه‌ری، ته‌قینه‌وه و ته‌نانه‌ت پاره و هێزی مرۆییشی بۆ حوسیه‌كان ناردوه.
شایانی باسه كه دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تی و وه‌زیری ده‌ه‌روه‌ی ئێران ئه‌م هه‌واڵه وه‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه و ده‌ڵێ ته‌نانه‌ت ناتوانین یارمه‌تیی ده‌رمانی و خواردن بۆ یه‌مه‌ن بنێرین.