دواكاریی ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران بۆ سه‌فه‌ر بۆ ئێران بێ ئاكام مایه‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له بواری كاروباری مافی مرۆڤ له ئێران دوایین ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران بلاوكرده‌وه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه له ١١ی مانگی به‌فرانبار تا ٢٥ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ ٢٣ نامه‌م سه‌باره‌ت به بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران بۆ كاربه‌ده‌ستان و ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ناردوه.
دوایی كۆتاییهاتنی مه‌ئموورییه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌هید وه‌ك ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران عاسمه جیهانگیر چالاكی پاكستانی جێی ناوبراو ده‌گرێته‌وه.
له به‌شێكی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا شه‌هید ڕه‌خنه‌ی له سزای ئێعدامكردنی خه‌ڵك له ئێران گرت به‌ڵام پشتڕاستی كردوه كه له مه‌ودای نێوان سه‌ره‌تای ژانویه بۆ سێهه‌مین حه‌وتووی مانگی ژوئیه‌ی ئه‌مساڵ زیاتر ٢٥٣ به ئاشكرا ئێعدام كراون.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ساڵی ڕابردوو ١٠٥٤ كه‌س به ئاشكرا ئێعدام كراوه كه ئه‌م ڕێژه‌یه له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا بێ وێنه بووه.
به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته بۆ چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌زگای قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیی ئێران له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی بواری ڕاگه‌یاندن، چالاكانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كرێكاریی و هه‌روه‌ها سزای بێ به‌زه‌ییانه و وردكردنی كه‌سایه‌تییه‌كان ته‌رخان كراوه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا به توندی ڕه‌خنه له پێشێلكردنی مافی ڕاده‌ربڕین، مافی پێكهێنانی دامه‌زراوه‌ی كرێكاری و كۆبوونه‌وه‌كان، مافی ژنان و منداڵانه و مافی كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان له ئێران‌دا گیراوه.
شورای نافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌حمه‌د شه‌هید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ولاتی ماڵدیوی له ساڵی ٢٠١١ وه‌ك ڕاپۆرتنێری تایبه‌ت به ئێران هه‌ڵبژارد.
ئه‌حمه‌د شه‌هید له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ئمووریه‌تی خۆی به وتووێژ له‌گه‌ڵ چالاكانی سیاسی، ڕۆژنامه‌نووسان و كه‌سوكاری قوربانیانی توندوتیژیی سیاسی، چه‌ندین ڕاپۆرتی سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ له ئێران ئاماده كردوه. داواكاریی ئه‌حمه‌د شه‌هید بۆ سه‌فه‌ری كاریی خۆی بۆ ئێران له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕه‌د كرایه‌وه.
شایانی باسه كه كۆماری ئیسلامی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له وڵاته‌كه‌ی ڕه‌د ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ ئه‌م تۆمه‌تانه مه‌به‌ستی سیاسیی له پشته.