سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌ی قزلحه‌سار به كۆمه‌ڵ ئێعدام كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ كه‌س به كۆمه‌ڵ له زیندانی قزلحه‌سار ملیان به په‌ته‌وه كرا.
ڕۆژی ٢٦ی ڕه‌زبه‌ری، عه‌باس كه‌ره‌می، حه‌مید سابیر، حه‌مید بابایی، په‌یمان سه‌بلانی، گه‌نجعه‌لی چه‌كه‌زاده، حه‌مید نه‌زه‌ری، ڕه‌زار سه‌بزی،خودامعه‌لی پیرزاد، خه‌شایار ئاهه‌نی، مێهدی گراوه‌ند، شاهین ئه‌كبه‌ری، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ڕیگی له به‌ندیخانه‌كانی قزلحه‌سار، زیندانی ناوه‌ندیی كه‌ره‌ج و زیندانی فشافویه بۆ ژووری ئینفرادیی زیندانی قزلحه‌سار گواسترانه‌وه و ڕۆژی چوارشه‌ممه ملیان به په‌ته‌وه كرا.
شایانی باسه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌كانی سه‌ربه ڕێژیم هیچ ئاماژه‌یه‌كیان پێنه‌كراوه. به‌رده‌وامیی شه‌پۆلی ئێعدام به تایبه‌ت ئێعدامكردنی به‌كۆمه‌ڵ له كۆماری ئیسلامی له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای قه‌زایی و جێبه‌جێكاری ڕێژیم له هه‌وڵی ئه‌مه دان كه سزای ئێعدام كه‌م بكه‌نه‌وه.