كه‌سێكی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، كه‌سێك به ناوی سۆران ڕه‌شیدی، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌رو بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
سۆران پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری مه‌ریوان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ. ناوبراو له باشووری كوردستان سه‌رقاڵی كاركردن بووه.
شایانی باسه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵی هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی سۆران ڕه‌شیدی له‌به‌ر ده‌ستدا نیە.جێ ئاماژەیە لە مەوە چەند مانگی ڕابردوو بەشێکی زۆر بە چالاکانی مەدەنیی وسیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئەحزابی کوردی دەسبەسەرکراون.