لانیكه‌م ٢٠ كه‌س له خه‌ڵكی شاری كامیاران له گرتنگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و حیفازه‌تی سپای پاسداران‌دا ڕاگیراون و كۆمه‌ڵێك له لایه‌ن سپاوه لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكراوه و بۆ جاری دووهه‌م له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكرایه‌وه.
به‌پێی هەواڵی گەیشتوو، پاش شه‌ڕو پێكدادانه‌ی ئه‌م دواییانی هێزی پێشمه‌رگه و جاش، به‌سیج و ئه‌ندامانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی كارمیاران، زیاتر له 20 كه‌س به هۆكاری ئه‌منییه‌تی ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده دابوو كه دوو ئه‌ندامی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له ئاوایی ته‌خت زه‌نگی له به‌شی ناوه‌ندیی شاری كامیاارن له لایه‌ن چه‌ند چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه كوژرابوون.
شایانی باسه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه 3 كه‌س به ناوه‌كانی حوسێن ڕۆحانی، حه‌سه‌ن قوربانی، حه‌یده‌ر قوربانی كه سه‌رجه‌م ده‌بنه 20 كه‌س له ئاواییه‌كانی وێزیەر، ته‌خت زه‌نگی، بزوەش و پشاوه له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی شاری كامیاران ڕۆژی ٢٥ ڕه‌زبه‌ر ده‌سبه‌سه‌ركران