مووچه‌ی دواكه‌وتووی زیاتر له‌١٠٠ كرێكاری شاره‌داریی كرماشان هێشتا نه‌دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتێک لەم بارەوە، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش زیاتر له ١٠٠ كرێكاری ڕۆژكاری شاره‌داریی كرماشان، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وتووانه‌ی شورای ئیسلامیی ئه‌م شاره، به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و داواكردنی مووچه‌ی دواكه‌وتووی خۆیان له به‌رده‌م ڕێكخراوی فه‌زای سه‌وز و پاڕكه‌كان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێندێك له كرێكارانی ڕۆژكاری شاره‌داریی كرماشان له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆیان به ته‌واوی وه‌رنه‌گرتووه و داوایان له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار كردوه كه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆیان نه‌دراوه‌ته‌وه و ئه‌م كرێكارانه ده‌ڵێن به‌شێكی هه‌ره كه‌می مووچه‌كه‌مان وه‌رگرتووه.
ئه‌م كرێكارانه كه هه‌ركام پێشینه‌ی كاریی ٥ بۆ ٢٠ ساڵ چالاكییان هه‌یه به‌پێی گرێبه‌سته‌كانیان ده‌بێ ٩٠٠ بۆ یه‌ك میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن مووچه وه‌ربگرن به‌ڵام زۆر له‌وه كه‌متریان پێداون.