بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کوردستان وکورد رۆژی ٢٧ی ڕەزبەر دیسانەکە ئاگرلە داروچلاکی ژینگەی گێڵانغەرب بەردراو، سروشتی ئەوناوچەیە زیانی وەبەرکەوت.
هەواڵەکان باس لەوەدەکەن دوای ئاگرکەوتنەوە لە پێکۆڵە لە ناوچەی گێڵانغەرب خەڵکی ئەوناوچە و بەتایبەتی ژینگەپارێزانی خۆنەویست هەڵمەتی دامرکاندنی ئاگریان بەڕێوەبرد و خەڵکی گوندەکانی پێکۆڵەو حیدرییە وقولیقولی لەم کارە ژینگەرپارێزانە بەشداریی بەرچاویان کرد، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەمە حەوتەمین جارە کە ئاگر لە دارستان وبێشەڵانی سروشتی ئەوناوچەیە بەردەدرێ و بەرپرسانی حکوومی وەک هەمیشە بە کەمتەرخییەوە هیچ ئاورێک لەم پرسە ژینگەییە نادەنەوە.
شایانی باسە ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “سەوز زاگرۆس” شاری گێڵانغەرەب، کە ئەنجوومەنیکی چالاکە لە بواری ژینگەپارێزی، چەند ساڵێکە بۆ بەرگریی کردن لە کارەساتە ژینگەییەکان دەورو رۆڵی بەرچاوی هەیە وبەشێکی زۆر لە لاوان وخەڵکی ئەوناوچە، ئەندامی ئەو ئەنجوومەن ژینگەپارێزییەن